TR KU SO
FB X
Cîhan

شەیدا عەزیزی، لە دەست بەسەرکراوانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سارا
Yazar
📅 29 Kasım 2025 06:22
پەیامی کورد   ...    شەیدا عەزیزی، لە دەست بەسەرکراوانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

شەیدا عەزیزی، هاووڵاتی خەڵکی کامێران کە شەش مانگی ڕابردووی لە دەست بەسەری بەسەر بردووە، لە لایەن دەزگای دادوەری ڕێژیم ەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. 

بەپێی ڕاپۆرتەکان ، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ شەیدا عەزیزی، خەڵکی کامێران لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامبوون لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران» سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.

شەیدا عەزیزی لە کاتی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان  ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە کامیاران دەست بەسەر و دواتر بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستریەوە.

Paylas: