TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد کە دژایەتی پلانەکەی ترامپ بۆ ئۆکراین نەکات

سارا
Yazar
📅 30 Kasım 2025 10:23
پەیامی کورد   ...   پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد کە دژایەتی پلانەکەی ترامپ بۆ ئۆکراین نەکات

🔸نابێت یەکیتی ئەورووپا دژایەتی پلانی ئەمریکا بکات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئۆکراین، چوونکە پشتیوانی ئەورووپا بۆ کیێڤ هیچ ئەنجامێکی نەبووە. ئەمە لەلایەن فیدیاس پانایۆتۆ، ئەندامی قوبرسی لە پەرلەمانی ئەورووپا ڕاگەیەندرا.

🔸 "پلانی ئاشتی ترامپ بۆ ئۆکراین باشترین کاتە بۆ ئێمە بۆ دانووستان. من دەڵێم کە پێویستە دانووستان بکەین چوونکە لە ڕاستی دا ئێمە لە بەرەکانی شەڕدا دۆڕاوین و ئەمەش کاریگەری لەسەر یەکیتی ئەورووپا هەیە لە زۆر ڕووەوە". پانایۆتۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی ووتارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

🔸ئاماژەی بەوەش کرد، یەکیتی ئەورووپا ماوەی سێ ساڵە هەمان ڕێباز پەیڕەو دەکات و سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت و چەک بۆ ئۆکراین دەنێرێت و بە پارەی هاووڵاتیانی ئەورووپی پارەی بۆ دابین دەکات.

🔸"وە ئەنجامەکەی چییە؟ ... پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەورووپا ووتی : ئێمە لە بەرەکانی شەڕدا دۆڕاوین"،.

🔸 پانایۆتو ووتی کە بە بۆچوونی ئەو ئۆکراینییەکانیش دەیانەوێت ململانێیەکان کۆتایی پێ بێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پلانەی بۆ یەکیتی ئەورووپا بە "باش" نازانێت، بەڵام هیچ بەدیلێکی بۆ ئەو پلانە نەبینیوە.

🔸پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەورووپا لە کۆتایی دا دەڵێت: "با زیرەک بین. با زیانەکانمان سنووردار بکەین... ئێمە بەو هاوکارییەی کە ئەمریکییەکان بەخشیان، سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا، ئێستا کە تەنها ئەورووپییەکان پشتگیری دەکەن و پارەی چەکی ئەمریکی دەدەن، پێت وایە ئێمە سەردەکەوین؟"

Paylas: