TR KU SO
FB X
Cîhan

مەشقی ئاگری ڕاستەوخۆ کە لەلایەن هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری حەسەکە ئەنجامدراون

📅 02 Aralık 2025 16:01
پەیامی- حەسەکە...مەشقی ئاگری ڕاستەوخۆ کە لەلایەن هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری حەسەکە ئەنجامدراون

 

مانۆڕی سەربازی بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بنکەی قەسرەک، سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە لادێکانی باکوری حەسەکە، دوای نیوەشەوی دووشەممە/سێشەممە ئەنجامدرا.

سەرچاوەیەک لە بنکەکە بە پەیامی کورد ڕاگەیاند کە مەشقەکان بە بەکارهێنانی تەقەمەنی زیندوو لە ناوەوە و دەوروبەری بنکەکەدا ئەنجامدراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مانۆڕە سەربازییانە بەشێکن لە مەشق و ڕاهێنانە ئاساییەکانی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە پەیامی کورد ڕاگەیاندووە، دەنگی تەقینەوە و تەقە لەگەڵ فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان بیستراوە و تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.

Paylas: