TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا دەرفەتێکی گەورە بۆ هاوکاری لە یەکێک لە ژینگە چالاکەکانی جیهان کە جەمسەری باکوور دەبینێت

سارا
Yazar
📅 07 Aralık 2025 06:39
پەیامی کورد   ...   ڕووسیا دەرفەتێکی گەورە بۆ هاوکاری لە یەکێک لە ژینگە چالاکەکانی جیهان کە جەمسەری باکوور دەبینێت

◻️ دینیس مانتورۆڤ جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێک دا جەختی لە سەرکردایەتی ڕووسیا لە تەکنۆلۆژیای سەهۆڵ شکاندن و توانای گەشەسەندنی خێرای کەشتی سازی هیندووستان کردەوە.

◻️ مانتورۆڤ ڕایگەیاندووە "ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی هاوبەشی کەشتییە پلە جەمسەرییەکان دەتوانێت ببێتە بوارێکی ئومێدبەخشی هاوکاری".

◻️ ئەو ئاشکرای کرد کە گرووپێکی کاری تایبەت بە ڕووسی-هێندی بە سەرۆکایەتی ڕووس تۆم و وەزارەتی کەشتیوانی هێندووستان لە گفتوگۆدان بۆ بەدیهێنانی ئەم دیدە گەورەیە.

ئەو هەروەها ووتی : بەرهەمهێنانی هاوبەشی فڕۆکەی مەدەنی دەتوانێت ببێتە میحوەری داهاتووی هاوکارییەکانی ڕووسیا و هێندووستان

◻️ دینیس مانتورۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند و ئاماژەی بە هاوکاری دەیان ساڵەی فڕۆکە سەربازییەکانی وەک MiG-21 و Su-30MKI کرد کە بە مووڵەت لە هێندووستان درووست دەکرێن.

◻️"ڕووسیا هاوبەشێکە کە ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ هێندووستان بکات نەک تەنها لە بواری دابین کردنی کەرەستەی فڕۆکەوانی مۆدێرن، بەڵکوو لە یارمەتیدانی پەرەپێدانی پیشەسازی فڕۆکەوانی هێندووستان".

Paylas: