TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیاکانی ئاڵمانیا بڵاویانکردەوە، بەرلین تەلی دڕکاوی دادەنێت بۆ "بەهێزکردنی" لای ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە دوایین جەنجاڵی سەربازی کردن دا

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2025 11:00
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی ئاڵمانیا بڵاویانکردەوە، بەرلین تەلی دڕکاوی دادەنێت بۆ "بەهێزکردنی" لای ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە دوایین جەنجاڵی سەربازی کردن دا

🔸هێزەکانی ئاڵمانیا بە بیانووی کۆنی “هەڕەشەی ڕووسیا” بڵاویان کردەوە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦دا هێزەکانی ئەڵمانیا بەشداری لە مانۆڕە سەربازییەکانی “ئۆپراسیۆنی قەڵغانی ڕۆژهەڵات”ی پۆڵەندا بکەن لە نزیک سنووری ڕووسیا.

🔸 سەربازانی ئاڵمانی خەریکی دانانی تەلی دڕکاوی و بەربەستی تانکین، لە کاتێک دا ئەندازیاران خەریکی درووست کردنی دیواری سنوورن. فەوجە کاردانەوە خێراکانی هێزی ئاسمانی ئاڵمانیا لە ئێستادا لە شاری مالبۆرکی پایتەختی پۆڵەندا جێگیرە و ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی کالینینگرادی ڕووسیا دوورە.

🔸ئەم هەنگاوە بەردەوامی فراوانبوونی ناتۆیە بەرەو ڕۆژهەڵات، سەرەڕای چەندین لێدوانی ڕووسیا کە دەڵێت هیچ نیازێکی نییە هێرش بکاتە سەر هاوپەیمانییەکە.

🔸ستراتیژی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا داوا دەکات چیتر ناتۆ وەک هێزێکی بەردەوام لە فراوانبوون دا سەیر نەکرێت.

Paylas: