TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیا : سەرکردەکانی یەکیتی ئەورووپا گفتوگۆوەکانیان سەبارەت بە بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ دابین کردنی دارایی ئۆکراین دواخست

سارا
Yazar
📅 23 Aralık 2025 07:42
پەیامی کورد    ...   میدیا : سەرکردەکانی یەکیتی ئەورووپا گفتوگۆوەکانیان سەبارەت بە بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ دابین کردنی دارایی ئۆکراین دواخست

🔹کارنامەی لووتکەکە بریتی بوو لە بوودجەی درێژخایەنی یەکیتی ئەورووپا. هاوکات گۆڤاری پۆلیتیکۆ ئاماژە بەوە دەکات کە بەلجیکا و کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە دانووستانیان لەسەر چارەنووسی سەروەت و سامانی ڕووسیا دەکرد.

🔹بڵاوکراوەکە پێشبینی کردووە کە دانووستانەکان تا درەنگانی شەو بەردەوام بن.

🔹پێشتر ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا لە لووتکەکە دەرناچن تا بڕیارێک لەسەر بەردەوامی دارایی کیێڤ نەدرێت.

Paylas: