TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا : ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا لە جەمسەری باکوور

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2025 09:32
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕwوسیا ڕایدەگەێنێت، ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا لە جەمسەری باکوور

🟠کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا (RDIF) و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەنیازە هاوکارییەکانی لەگەڵ واشینتۆن لە جەمسەری باکوور پەرەپێبدات.

🟠 لە پلاتفۆرمی ئێکس سۆشیال میدیادا نووسیویەتی "ئامادەکاری دەکەین بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا لە جەمسەری باکوور".
🟠ئەمە لە حاڵێک دایە کە دیمیتریڤ سەردانی میامی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکلاکردنەوەی ململانێیەکانی ئۆکراین. بەگوێرەی ئاکسیۆس، ڕەنگە لەگەڵ ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ و جەرد کوشنەر، زاوای سەرۆکی ئەمریکا ش کۆببێتەوە.

Paylas: