TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڕیارێکی گرینگ دەدات

سارا
Yazar
📅 28 Aralık 2025 06:59
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڕیارێکی گرینگ دەدات

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا  بڕیارە پلانێکی "مووڵەتی خوێندن" دەست پێبکات بۆ ئەوەی دەرچووانی قوتابخانە و زانکۆ، کە  لە خوار تەمەنی 25 ساڵەوەن بچنە ناو سوپا و هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانییەوە بەبێ پابەندبوونێکی درێژخایەن و لە بەرانبەردا مووچەشیان پێدەدرێت| 
مووڵەتی 12 مانگە بە مووچەوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکانی دامەزراندنی کارمەند لە هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا و بە گوێرەی پلانەکە ئەو گەنجانە راهێنانیان پێدەکرێت بۆ شەڕکردن لە ناوچە جەنگییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو| 

Paylas: