TR KU SO
FB X
Cîhan

پایتەختی ڤەنزۆئێللا بۆمباران كرا

سارا
Yazar
📅 03 Ocak 2026 14:06
  • پایتەختی ڤەنزۆئێللا بۆمباران كرا

فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزۆئێللا دەکەن و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێ و دووکەڵ لە چەند شوینێکی شارەکەوە بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ ، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزۆئێللادا دەفڕن و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و دووکەڵ لە چەند شوینێکی شارەکەوە بەرز دەبێتەوە.

هەروەها تەزووی کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شارەکە پچڕاوە. بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە لایەن حکوومەتی ڤەنزۆئێللا لەم بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

Paylas: