ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژئاوایی دەڵێت، پێویستە یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا قسە بکات بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دوور بکەوێتەوە
ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژئاوایی دەڵێت، پێویستە یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا قسە بکات بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دوور بکەوێتەوە
🔸 پێویستە ئەورووپا دەست بە قسەکردن لەگەڵ ڕووسیا بکات بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دوور بکەوێتەوە. ئەلێکس کریستۆفۆرۆ ڕۆژنامەنووسی قوبرسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم بابەتەی بڵاوکردەوە.
🔸 نووسیویەتی : "ئەمە شەڕێکی بازرگانییە کە ترامپ دەتوانێت سەربکەوێت و ئەویش دەزانێت. تاکە هەنگاوێک کە ئەورووپا دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ ئەوەی جیهان بهەژێنێت ئەوەیە کە بچێتە مۆسکۆ . کاتی ئەوە هاتووە ئەورووپا دان بە شکست دا بنێت (هەم لە ڕۆژهەڵات و چ لە ڕۆژئاوا) و دەست بکات بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی. ڕووسیا کلیلی بریکس و جیهانێکی فرە جەمسەرییە. داوا لە پووتین بکەن ئەم دەرگایە بکاتەوە. ئۆربان (ڤیکتۆر، سەرۆکوەزیرانی هەنگاری" بنێرە ئۆربان) بۆ مۆسکۆ و پاشان بۆ واشینتۆن ڕەنگە زۆر درەنگ بێت، بەڵام ئەمە دوا ترامپ کارتە کە ماوە”.
🔸 بە ووتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، بەپێچەوانەوە یەکیتی ئەورووپا دەبێت گرینلاند ڕادەستی ترامپ بکات، "و هیوادارم دوای چەند مانگێک داوای هیچ شتێکی تر نەکات".