TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەكان سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران، فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی قەتەر دەکات

سارا
Yazar
📅 26 Ocak 2026 13:29
  • بەریتانیا لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەكان سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران، فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی قەتەر دەکات 

بەریتانیا لە ووڵامی داواکارییەکەی قەتەر و ئەگەری زیادبوونی "گرژییە ناوچەیی یەکان"،  فڕۆکەی جەنگی تایفۆنی ڕەوانەی بنکەی ئاسمانی ئەلعەدید لە نزیک دۆحە کردووە. 

بوونی هێزی ئاسمانی بەریتانیا نەک تەنها لایەنی دڵنیابوونەوەی هەیە، بەڵکوو بۆ درووستکردنی چینێکی بەرگری زیادەیە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێكی تۆڵەسەندنەوەی ئەگەری ئێران.

ئەو فڕۆكانە توانایەکی بەرزیان  بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید ١٣٦ی ئێرانی هەیە.

Paylas: