Cîhan
دەست بەسەرکردنی لانیکەم ١٥ هاووڵاتی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ئێران ەوە
دەست بەسەرکردنی لانیکەم ١٥ هاووڵاتی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ئێران ەوە
لە ٢٠ی بەفرانبار تا ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ لانیکەم ١٥ هاووڵاتی کورد، خەڵکی شار و گوندە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای ئیلام بە بێ فەرمانی قەزایی بە تووندوتیژی لە لایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کران.
ناوی دەست بەسەرکراوان بریتین لە: "مێهرداد حەسەنوەند، هابیل بەیگ موحەممەدی، حەمید چراغی، ساسان پاکرەوان، زاهید زارعی، جەعفەر مەحموودی، حسێن مەحموودی، سەعید یاسەمی، حەسەن خۆشروو، مێهرداد نەسیری، موجتەبا حاجیان، فەرزانە سەیدی، محەممەدڕەزا شەهبازی، زەهرا نەزەری و کیان نەگەهدار".
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەو کەسانە لە شوێنی نادیار ڕاگیراون و بە تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ، تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لە بەردەست دا نییە.