TR KU SO
FB X
Cîhan

بەڵگەی ئەمنیەتی بوونی ئەو بینایەی لە بەندەر عەباس تەقیەوە؛ بریندارەکان بە جل و بەرگی سەربازی و چەكی كۆڵت

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2026 10:30
  • بەڵگەی ئەمنیەتی بوونی ئەو بینایەی لە بەندەر عەباس تەقیەوە؛ بریندارەکان بە جل و بەرگی سەربازی و چەكی كۆڵت 

دیمەنە تازە بڵاوکراوەکانی تەقینەوەکەی بەیانی دوێنێ لە بەندەر عەباس دەری دەخەن کە ئەو بینایە بە پێچەوانەی گێڕانەوەكانی ڕێژیم كە وەك شوێنی نیشتەجێ بوون باسی لێكردووە و هۆكارەكەشی بۆ دزە كردنی گاز گەڕاندووەتەوە، بینایەکی ئەمنی-سەربازی بووە.

نیشانە ڕوونەکان:
- سیمی خاڵداری نیزامی لەسەر دیوارەکانی دەوروبەری بیناکە
_ پەردەكانی تەواو شێوە ڕێكخراوەیی لە تەواوی نهۆمەكان
بریندارەکانی كە لەژێر داروپەردوو هاتوونە دەرێ بە جل وبەرگی سەربازی (پۆشاکی سوپا یان جلوبەرگی ڕێکخراوەیی) بینdراون 

- نەبوونی پێوەر یان بۆری گازی شار (پێدەچێت بیناکە تەنها بۆ کۆبوونەوە گرyنگەکان یان شوێنی نیشتەجێ بوونی کاتی بەکارهاتبێت)

ئەم بەڵگانە ڕاستەوخۆ گێڕانەوەی "تەقینەوەی گاز لە بینایەکی نیشتەجێ بووندا" پووچەڵ دەکەنەوە.

Paylas: