TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤیتكاف لە تەلئەڤیڤە بۆ ەوتووێژەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و بژاردە سەربازییەکان

سارا
Yazar
📅 04 Şubat 2026 11:10
  • ڤیتكاف لە تەلئەڤیڤە بۆ ەوتووێژەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و بژاردە سەربازییەکان

ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گەیشتە تەلئەڤیڤ. به پێی ڕاپۆرتەکان، پرسی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و پڕۆسەی دانووستانه ئەتۆمییەکان له تەوەرە سەرەكییەکانی وتووێژەکان دەبن.

ئەم گەشتە لە کاتێک دایە کە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چڕتر بووەتەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە واشینتۆن و تەلئەڤیڤ هەوڵ دەدەن بە هاوبەشی هەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆیەکانی بەردەمیان، لە دیپلۆماسییەوە تا بژاردەی سەربازی بكەن.
 

Paylas: