TR KU SO
FB X
Cîhan

قسەكردنی عەباس عێراقچی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوەشایەوە

سارا
Yazar
📅 14 Şubat 2026 10:10
پەیامی کورد   ...   قسەكردنی عەباس عێراقچی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوەشایەوە

دوابەدوای هەڵمەتێکی ناڕەزایەتی بەرفراوان و کۆکردنەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار واژوو ، ناوی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە لیستی ووتاردەرانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێڤ لابرا.

هیلێل نۆیەر، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەو بڕیارەی پشتڕاست کردەوە و نووسی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێستا لە لیستی ووتاردەرانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ٢٣ی فێبریوەری دوور خراوەتەوە. ئەو هەوڵە دوای كۆكردنەوەی ١٠٠ هەزار واژوو هاتووە كە داوای هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەی بکوژەکەیان كردووە و داوایان لە پۆلیسی سویسرا کرد بە تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی دەستگیری بکەن.

نۆیەر پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەكە، داوا لە پۆلیسی سویسرا دەکات کە عێراقچی بە تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی دەستگیر بکەن.
 

Paylas: