Cîhan
جروزالم پۆست : سیاسەتی "یەكەمی ئەمریكا" دەبێت ڕاستەوخۆ سوپای پاسداران بە ئامانج بگرێت
جروزالم پۆست : سیاسەتی "یەكەمی ئەمریكا" دەبێت ڕاستەوخۆ سوپای پاسداران بە ئامانج بگرێت
ڕۆژنامەی جروزالم پۆست، لە یاداشتێکی شیکاریدا بە قەڵەمی زویكا كلین، سەرنووسەری ئەم دەزگایە میدیایی یە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە سیاسەتی “یەکەمی ئەمریكا" دەبێت ڕاستەوخۆ سوپای پاسداران بکاتە ئامانج. نووسەر لەم ووتارەدا باس لەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی تێڕوانینی هەندێک لایەن، هەڕەشەیەکی دوور نییە، بەڵکوو لە دۆخی بەرەوپێش بردنی شەڕێكی درێژخایەن لە دژی بەرژەوەندی و ئەمنیەتی واشینتۆن ە.
لە یاداشتەکەدا سوپای پاسداران وەک میحوەرێکی سەرەکی ستراتیژی ناوچەیی تاران دەناسێنێت و باس لەوە دەکات کە ئەم دامەزراوەیە لە ڕێگەی گرووپە نیابەتییەكان و پارەداركردنی ئۆپراسیۆنە ناوچەییەكان، ڕۆڵێکی بەرچاو لە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگێڕێت.