Cîhan
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، واشینتۆن چەند پەیامێکی گرینگی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا کردووە:
پەیامی کورد ... بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، واشینتۆن چەند پەیامێکی گرینگی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا کردووە
• داواکاری لە شەرع : ئەمریکا داوای کردووە ئەوپەڕی نەرمی بەرامبەر داواکارییەکانی (هەسەدە) نیشان بدرێت و دانووستانەکان بەرەو پێش ببرێن.
واشینتۆن پشتگیری لە جۆرێک لە "خۆبەڕێوبەری" (ئۆتۆنۆمی) بۆ کورد دەکات، بە مەرجێک نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی ناوەندی لە دیمەشق.
سەرەڕای ڕەزامەندی ئەمریکا لە پرۆسەی یەکگرتنەوە، لایەنی کورد و حکوومەت ئاماژە بەوە دەکەن هێشتا سێ خاڵی سەرەکی یەکلایی نەکراونەتەوە:
1. میکانیزمی تێکەڵکردنی شەڕڤانانی هەسەدە لەناو سوپادا.
2. چارەنووسی چەکە قورسەکان.
3. کۆنترۆڵ کردنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق (وەک شادەماری ئابووری).