TR KU SO
FB X
Cîhan

رکابەرەکەی ڤلادێمیر پووتین بە مردنی ئاسایی نەمردووە و لە زیندان کوژراوە

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2026 09:40
پەیامی کورد   ...   رکابەرەکەی ڤلادێمیر پووتین بە مردنی ئاسایی نەمردووە و لە زیندان کوژراوە

بەریتانیا و هاوپەیمانە ئەورووپایی یەکانی، زانیاری نوێیان سەبارەت بە دۆسیەی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی کۆچکردووی ئۆپۆزیسیۆنی ڕووسیا بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدەن کە ناوبراو لە ڕێگەی ژەهری "بۆقی دارت"ەوە کوژراوە.
ناڤالنی کە تەمەنی ٤٧ ساڵ بوو، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لە زیندانی (گورگی جەمسەری) لە باکووری ڕووسیا گیانی لەدەست دا. هەرچەندە بەرپرسانی زیندانەکە هۆکارەکەیان بۆ "جەڵتە" گەڕاندەوە، بەڵام ئەم لێدوانە نوێیەی بەریتانیا و ووڵاتانی ئەورووپی، باس لەوە دەکات کە ناوبراو بە ژەهرێکی کوژەر کراوەتە ئامانج کە کاریگەری خێرای لەسەر وەستانی دڵ هەیە.
ئەم سەرکردەیەی ئۆپۆزیسیۆن لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە ئاڵمانیاوە بۆ مۆسکۆ دەستگیرکرا، کە پێشتر لە ئاڵمانیا چارەسەری بۆ کرابوو دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ماددەی "نۆڤیچۆک" ژەهرئاوی کرابوو. ناڤالنی بە تۆمەتی "تووندڕەوی" سزای ١٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، تا دواجار لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ٢٠٢٤دا گیانی لەدەستدا.
 

Paylas: