TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆیتەرز : ئەمریکا خۆی بۆ شەڕێکی چەند هەفتەیی ئامادە دەكات

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2026 13:00
  • ڕۆیتەرز : ئەمریکا خۆی بۆ شەڕێکی چەند هەفتەیی ئامادە دەكات

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان بڵاوکرایەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکاوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە، وا دەردەكەوێ سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئەگەری فەرمانی دۆناڵد ترامپ بۆ هێرش کردنە سەر ئێران و ئەگەری ئۆپراسیۆنێک کە چەند هەفتەیەک بخاێنێت ئامادە دەكات.

لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی درێژخایەنتر، ئانا کێلی، جێگری ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی، ترامپ هەموو بژاردەکان سەبارەت بە ئێران لە سەر مێزە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە پلاندانانی ئێستا ئاڵۆزترە لە ئۆپراسیۆنەکانی پێشووی ئەمریکا دژی ئێران ە.

Paylas: