كۆمسیۆن: جیاكردنەوەی دەستی لە 12 پارێزگا تەواو بوون
پەیامی کورد … كۆمسیۆن: جیاكردنەوەی دەستی لە 12 پارێزگا تەواو بوون
جومانە غلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی دەنگی وێستگەكانی 12 پارێزگا كە تانەیان لێدرابوو تەواو بوون و هاوتای ئەنجامی ئەلكترۆنین.
جومانە غلای لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگی وێستگەكانی 12 پارێزگای عێراق كە تانەیان لێدرابوو تەواوبوون و تەنیا پارێزگاكانی زیقار و سەڵاحەدین ماون، كە ئەوانیش لە دوو رۆژی داهاتوو تەواو دەبن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە لە كۆی 2 هەزار و 195 وێستگەی دەنگدان، كە بەشێك لە لایەنەكان تانەیان لە ئەنجامەكانییان دابوو، ژماردنی دەستی دەنگەكانی نزیكەی 2 هەزار وێستگە تەواو بوون.
سەبارەت بە ئەنجامی ژماردنی دەستی وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن وتویەتی، تاوەكو ئێستا ژماردنی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی و دەستی هیچ جیاوازییان نەبووە.