Cîhan
قەزاقستان/ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ڕاگرت
پەیامی کورد ... قەزاقستان/ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ڕاگرت
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئیتر هیچ كه‌سێك له وڵاتی قەزاقستان سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت.
قاسم ژۆمارت تۆقایه‌ف سه‌رۆك كۆماری قەزاقستان بڕیاریدا كه سزای له‌سێداره‌دان و ئێعدام له‌و وڵاته ڕابگیرێت و له بری ئه‌و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌به‌رچاو بگیرێت.
به‌پێی ئه‌م بڕیاره، سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ئێستادا سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
باڵوێزی ئه‌و وڵاته له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان ده‌ربڕی.