Cîhan
خانووی بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمنییەتی لە ناوچەی سەوز بە بەر مووشەکی کاتیووشا دەکەوێت
پەیامی کورد ... خانووی بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمنییەتی لە ناوچەی سەوز بە بەر مووشەکی کاتیووشا دەکەوێت
سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەرکەوتنی مووشەکێکی کاتیووشا بۆ سەر خانووی بەرپرسیکی ئەمنییەتی پلە باڵای عێراقی لە ناوچەی سەوز هەواڵە دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو خانووی یەکێک لە بەرپرسانی پلە باڵای ئەمنییەتی لە ناوچەی سەوزی عێراق کراوەتە ئامانجی مووشەکی کاتیووشا
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە : ئەم ڕووداوە هیچ زەرەر و زیانی گیانی بەدواوە نەەبووە .
یەکەی گەیاندنی زانیاری میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند مووشەکەکە لە ناوچەی الرصافە ی بەغداوە هاوێشتراوە و خانووی ناوبراو لە کاتی ئەم هێرشەدا بەتاڵ بووە .