TR KU SO
FB X
Cîhan

خەڵکی سڤیلی ئۆکراین بۆ پارێزگاری لە گیانی خۆیان دەچنە سەنتەری میترۆی ژێرزەوین کە هەندێکیان زیاتر لە ١٥٠ مەتر قووڵە.

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2022 03:30
پەیامی کورد     ...   خەڵکی سڤیلی ئۆکراین بۆ پارێزگاری لە گیانی خۆیان دەچنە سەنتەری میترۆی ژێرزەوین کە هەندێکیان زیاتر لە ١٥٠ مەتر قووڵە. 

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاوارەبوونی ٥٠ هەزار هاووڵاتی ئۆكراین بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراین وە ڕاگەیاند، بەڵام میدیا جیهانییەكان باس لەوە دەكەن، ڕێژەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ئۆكراین زۆر لەو ژمارەیە زیاترە.
فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان له‌ تویتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٥٠ هەزار ئۆکراین لە ووڵاتەکەیان هەڵهاتوون و ١٠٠ هەزار هاووڵاتیش له‌ناو ووڵاته‌كه‌دا ئاوارە بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئۆكراین ەوه‌ هه‌ڵهاتوون، به‌ره‌و پۆڵەندا و ماڵدۆڤیا ڕۆیشتوون و ژمارەیەکی دیکەش بەرەو سنووره‌كان رۆیشتوون.
ئاژانسەکانی پەنابەران دەترسن کە تا پێنج ملیۆن ئۆکرانی هەوڵ بدەن لە سنوورەکە هەڵبێن لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا چڕتر دەبێتەوە و قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردووەتەوە، پۆڵەندا بە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا هەزارانی تر زیاتر بەرەو باشوور بەرەو ماڵدۆڤا، ڕۆمانیا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا ڕۆیشتوون.

Paylas: