خەڵاتی نۆبڵ بۆساڵی ٢٠٢١ لە بواری کیمیا بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و ئەڵمانی
پەیامی کورد … خەڵاتی نۆبڵ بۆساڵی ٢٠٢١ لە بواری کیمیا بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و ئەڵمانی
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بواری کیمیا بەخشرایە زانای ئەڵمانی، بێنیامین لیست و زانای ئەمریکی-سکۆتلاندی، دەیڤێد ماکمیلان.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئەکادیمیای شاهانەی سوید، بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری کیمیا بە هەریەکە لە بێنیامین لیست و دەیڤێد ماکمیلان راگەیەندرا.
ئەو دوو زانایە لە بەرامبەر دروستکردنی ئامیرێکدا کە سوودێکی گەورە بە لێکۆڵینەوەکانی بواری دەرمانسازی دەگەیەنێت و دۆستی ژینگەیە، ئەو خەڵاتەیان پێبەخشراوە.
لە ساڵی ١٩٠١ەوە ساڵانە خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری کیمیا دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە داهێنانی گرنگیان بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠١٥شدا، زانای تورک، عەزیز سانجار ئەم خەڵاتەی بردەوە و بووە یەکەم زانای تورک کە خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیادا بەدەستهینابێت.