Cîhan
خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەداتە بانکێکی ووڵاتەکەی سەبارەت بە هاوکاری کردنی ئێران
پەیامی کورد ... خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەداتە بانکێکی ئەمریکی سەبارەت بە دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی سەر ئێران
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند یەکێک لە کۆمپانیاکانی لقی دامەزراوەی بازرگانی "ستیت ستریت" گەمارۆوەکانی ئێرانی دەورداوەتەوە. خەزێنەداری ئەمریکا لەم قوناغەدا هۆشداری داوەتە ئەو کۆمپانیایە و سزای ماڵی بۆ ڕەچاوە نەکردووە.
بەپێ ڕاپۆرتی رۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ و لە ڕاپۆرتێک کە ٢٨ی مەی بڵاو کرایەوە، وەزارەتی خەزێنەداری گوتوویەتی ئەم بانکە پارەی بۆ کەسێک کە لەئێراندایە جێبەجێ کردووە