TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەداتە هەموو ووڵاتانی ئەورووپا

سارا
Yazar
📅 16 Ekim 2020 14:34

پەیامی کورد     ...    ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەداتە هەموو ووڵاتانی ئەورووپا .

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا و باقی ووڵاتانی ئەورووپایی ، بەڕیوبەری ناوچەیی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە ئەورووپا ڕایگەیاند : کاتی ئەوە هاتووە کە هەنگاوی کۆنترۆڵکردنی زیاد بکەین بەڵام زیادبوونی ڕێژەی تووشبووانی ئەم دوورگەیە زۆر جێگای نیگەرانییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردییەن ، هانس کلۆژ ڕایگەیاند : لە هەما کاتدا تەندرووستی ڕەوانی خەڵک ، مەترسی تووندووتیژی ماڵەوە و بابەتی ڕاهێنانی منداڵان یش دەبێ لەگەڵ هەنگاوەکانی سنووردارکردن گرینگی پێ بدرێت . 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە کۆتایی هەفتە لە لەندەن و لیڤەرپوول لەگەڵ ڕێوشوێنی زۆر تووند سەبارەت بە گردبوونەوە و کووبوونەوەکان دەگیرێتەبەر .

لە فەڕەنساش ، پۆلیس خەریکی پێداچوونەوەی شکایەتی قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنایە لەسەر هێواش بوونی هەوڵەکانی دەوڵەتە .

لە ئێستادا پاریس لە کاتژمێر ٩ی شەو تاکوو ٦ی بەیانی داخراوە و ئەم ڕێوشوێنە تاکوو ٦ هەفتە بەردەوامی دەبێت 

لە دراوسێیەتی فەرەنسا ئێسپانیا ش باڕ و ڕێستۆرانتەکانی لە ١٥ ڕۆژی داهاتوودا لە سەرتاسەری ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کەتەلۆنیا دادەخرێن .

 

Paylas: