لە 500 ڕۆژی شەڕی ئۆکراینادا 233 هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون
پەیامی کورد... لە 500 ڕۆژی شەڕی ئۆکراینادا 233 هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمڕۆ 500هەمین ڕۆژی جەنگە و لە سەرەتا جەنگەوە تا ئێستا، جگە کوژرانی زیاتر لە 233 هەزار سەربازی ڕووسی، زیاتر لە چوار هەزار تانکی ڕووسەکان، نزیکەی هەشت هەزار زرێپۆش، چوار هەزار و 346 سیستەمی تۆپخانە، 315 فڕۆکە و 309 هەلیکۆپتەر، 410 سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، سێ هەزار و 666 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەزار و 271 مووشەکی کروز، شەش هەزار و 914 ئۆتۆمبێل، 619 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 18 کەشتی لەناوبراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەو داتایانە پشتڕاست ناکاتەوە کە ئۆکراینا لەبارەی ژمارەی قوربانییان لە ڕیزی سەربازانی سوپای ڕووسیادا بڵاویان دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی فەرماندەی هێزی وشکانی ئۆکراینا ببێت، لە هەر ڕۆژێکی جەنگەکە زیاتر لە 466 سەربازی ڕووسی کوژراون، بەڵام جگە لە ئامار و داتای ئۆکراینییەکان، هیچ سەرچاوەیەکی دیکە نییە کە ئەم ژمارانە بسەلمێنێت.