TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بنکەیەکی سەربازیی ئێران سەربازێک پێنج هاوڕێی خۆی کوشت

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Ocak 2024 16:19

پەیامی کورد... لە بنکەیەکی سەربازیی ئێران سەربازێک پێنج هاوڕێی خۆی کوشت

شەوی رابردوو لە شاری کرمانی باشووری ئێران، سەربازێکی ئێرانی، لەنێو سەربازگەیەکدا، پێنج سەربازی تری هاوڕێی کوشت و هەڵات.

ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا) کە دەزگایەکی میدیایی رەسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە زاری فەرماندەیەکی سەربازیی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ئەو سەربازەی هێرشەکەی کردووە، لە کاتی نۆرە پاسەوانیی خۆیدا بووە و لەناکاو خۆی کردووە بە هۆڵی حەوانەوەی سەربازەکانی هاوڕێیدا و بە دەستڕێژی گوللە، پێنج سەربازی یەکە سەربازییەکەی کوشتووە و پاشان هەڵاتووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵ دەستگیر نەکراوە.

ئیرنا ئاماژەی بەوەش داوە کە تاوەکوو ئێستا هۆکاری ئەو هێرشە نەزانراوە و هێزە ئەمنیەکان بەدوای سەربازە هێرشبەرەکەدا دەگەڕێن.

جێی باسە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، وەک بەشێک لە میدیاکان باسی دەکەن، ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی هەم خەڵک و هەم ریزەکانی سوپاوە و گەلێکیان دەیبەستنەوە بە رووداوی دوو تەقینەوەکەی نزیک گۆڕی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی کە سەرەتای ئەم مانگە هەر لە هەمان شار (کرمان) رووی دا و پێیانوایە گرووپی چەکداریی توندڕەو لەپشت ئەو رووداوەوە بن، بەڵام جارێ گەڕان و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

Paylas: