TR KU SO
FB X
Cîhan

لێدوانی نوێی تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤاکسینی بەکۆمەڵ دژی ئاوڵەی

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Mayıs 2022 17:49

پەیامی کورد... لێدوانی نوێی تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤاکسینی بەکۆمەڵ دژی ئاوڵەی

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی خۆ ڤاکسین کردن دژ بە ئاوڵەی مەیموون ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا پێویستی بە هەڵمەتی کوتانی بەکۆمەڵ نییە دژی نەخۆشییەکە.

لەمبارەیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە: جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دیکەی وەک پاکوخاوێنی و مامەڵەی سێکسیی پارێزراو دەتوانێت کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە بکات.

ڕیچارد بیبۆدی کە سەرۆکایەتیی تیمی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکات لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، گۆڕانکارییە خێراکانی ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی دیاریکراون.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە ناوەندی کۆنترۆڵ و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، پەرە بە ڤاکسینی جینیوس دەدەن بە جۆرێک دژی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون بەکار بهێنرێت.

هاوکات ڕۆژی دووشەممە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کوتانی بە کۆمەڵ دژی ئاوڵەی مەیموون دەکەن، هەروەها بەریتانیاش بڕیاریدا بە ڤاکسین کردنی ئەوانەی لە کەرتی تەندروستییدا کار دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا تۆمار کردووە، کە پێشتر ئەم حاڵەتە بوونی نەبووە و نەخۆشییەکە لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا تۆمارنەکراوە.

Paylas: