لە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دا زیاتر لە ١٥ ئەندامی سەر بە سوپای پاسداران کوژران
پەیامی کورد ... لە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دا زیاتر لە ١٥ ئەندامی سەر بە سوپای پاسداران کوژران
له هێرشێكى ئاسمانی‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراوه‌وه ١٥ ئه‌ندامى میلیشیا عیراقییه‌كانى سه‌ربه كۆمارى ئیسلامى ئێران له ئه‌لبووكه‌مالی ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا كوژراون.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو له ناوچه‌ى ئه‌لبووكه‌مال له ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا هێرشێكیان ئه‌نجامداوه.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ١٥ ئه‌ندامى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران كوژراون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون، كه ره‌گه‌زنامه‌یان عیراقییه، دواى هێرشه‌كه‌ش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى كوژراو و برینداره‌كانیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ناو خاكى عیراق.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هێزه ئێرانیه‌كانیش له ئه‌لبووكه‌مال كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌و فڕۆكانه‌ى هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ئیسرائیلى بوون و هه‌روه‌ها چه‌ند پێگه‌یه‌كى سه‌ربه رژێمى سووریاشیان بۆردومان كردوه.