TR KU SO
FB X
Cîhan

لە مانگی رابردوودا 12 بومەلەرزە روویانداوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Aralık 2023 18:20

پەیامی کورد... لە مانگی رابردوودا 12 بومەلەرزە روویانداوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا 24 بومەلەرزە روویانداوە، 12 یان لەناوخۆی عێراق ، 9 لە ئێران و دوو بومەلەرزە لە تورکیا و بومەلەرزەیەک چەقەکەی لە سووریادا بووە.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، چالاکی بومەلەرزە لە پارێزگای دهۆک لە قەزاکانی زاخۆ و سێمێل، لە هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دیالە هەبوون.

ئاشکراشیکرد، لە پارێزگای بەغداد و نەینەوا، یەک بومەلەرزە روویانداوە، بەشەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای عێراق لە بومەلەرزە بەدووبوون، بەڵام بەشی باکوور و باکووری رۆژهەڵات لەناو چالاکی بومەلەرزەدابوون.

Paylas: