TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ٧ کەس بە مەشروبی ساختە مردن

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Ocak 2024 15:44

پەیامی کورد... لە ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ٧ کەس بە مەشروبی ساختە مردن

لە شاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی مردووان به هۆی خواردنەوەی مەشروبی ساختە لە چەند ڕۆژی رابردوودا گەیشته ٧کەس.

سەرچاوەی هەواڵی ئێران بڵاویان‌کردەوە، لە شاری ماکۆی سەر بە پارزێگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کەسی دیکە بە هۆی خوردنەوە مەشروبی ساختە گیانیان لە دەست داوە و بارودۆخی تەندروستیی چەندکەسێکیش ناجێگیرە و بەم هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت، ژمارەی قوربانیان زیاد بکات. دوو رۆژ لەمەوبەر سێ کەسی دیکە بەهۆی خواردنەوەی مەشروبی دەست‌ساز گیانیان لە دەست دابوو و ئێستا ژمارەیان گەیشتە ٧ کەس.

هەر بە هۆی خواردنەوەی ئەمجۆر مەشروبە ٢٠ کەس ڕوانەی نەخۆشخانە کراون و ٤ کەسیش بە تۆمەتی دەست‌هەبوون لە دروستکردنی مەشروبی ساختە دەستبەسەر کراون.

Paylas: