TR KU SO
FB X
Cîhan

لە پەیامێکی گرینگدا شەڕڤانانی " هەسەدە " کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە " ڕۆژئاوا ی کوردستان " ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 21 Mart 2019 15:48

شه‌ڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات " هه‌سه‌ده‌ " له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌ و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.

شه‌ڕڤانانی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیرە كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا له‌ به‌ره‌ی باغۆز له‌ شه‌ڕدا بەردەوام بوون و ئێواره‌ی دوێنێ چوارشەممە ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌.

هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " لە هەواڵێکی بەپەلە دا کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-3-2019 " یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز "، هەسەدە رایگەیاند، داعش لە گوندی باغۆز لە پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا، تێک شکا و بە تەواوی کۆتایی هات.

چەند هەفتەیەکە هەسەدە بە پاڵپشتی سوپای ئەمریکا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر دوایین بنکە و بارەگاکانی داعس لە سووریا لە گوندی باغۆز دەست پێ کردووە.

Paylas: