Cîhan
لە نۆ مانگدا لە بەغداد 350 کەس بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە بوونەتە قوربانی
پەیامی کورد... لە نۆ مانگدا لە بەغداد 350 کەس بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە بوونەتە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی بەغداد بڵاویکردەوە، لە ماوەی 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا زیاتر لە 350 کەس بە تەقەی هەڕەمەکی بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 145 حاڵەتی کوشتن و برینداربوون بە تەقەی هەڕەمەکی تۆمارکراون، هەروەها هەزار و 181 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە بەشێکی دیکەی ناوچەی ڕەسافە 203 حاڵەتی برینداربوون و کوشتن بە تەقەی هەڕەمەکی کوژراون.
هەروەها 230 حاڵەتی هەوڵی خۆکوشتن تۆمارکراون.