TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە پاکستان دەیان کەس بوونە قوربانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Şubat 2024 20:08

پەیامی کورد... لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە پاکستان دەیان کەس بوونە قوربانی

لە ناوچەی بەلوچستانی پاكستان، دوو تەقینەوە ڕوویان دا و كوژراو و بریندارێكی زۆریان بەدوادا هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2024، دوو تەقینەوە لە ناوچەی بەلوچستانی پاکستان ڕوویان دا، بەهۆیانەوە 18 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون.

میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاندووە، تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی پیشینی بەلوچستان لە نزیک نووسینگەی هەڵبژاردنی ئەسفەندیار خان کۆهەر، وەزیری پێشووی ناوچەی بەلوچستان ڕووی دا، کە 8 کوژراو و 10 برینداری لێ کەوتەوە.

تەقینەوەی دووەم چەند کاتژمێر دوای تەقینەوەی یەکەم لە نزیک بارەگای کاندیدێکی هەڵبژاردن ڕووی داوە، کە 10 کەس کوژراون.

ئەم تەقینەوانە لە كاتێكدا ڕوویان داوە، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە 8/2/2024 بەڕێوە دەچێت.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتیی ئەم تەقینەوانەی لە ئەستۆ نەگرتووە

Paylas: