Cîhan
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سێرت چەند سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون
لە سێرت لە کاتی تێپەڕ بوونی سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی ڕێدا بۆمبێک چیندراو تەقییەوە و ، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا سەربازێکی تورک کوژراو و دووی دیکەش بریندار بوون .
لە سێرت لە گوندێک لە ناوچەی دیها بە ناوی سەرخەت چەکدارانی پەکەکە بۆمبێکیان لە ناوەڕاستی ڕێدا چاندووە ، لە کاتی دەرباز بوونی سوپای تورکیا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا سێ کەسی پسپۆڕ کەوتنە بەر تەقینەوەکە و بریندار بوون ، بریندارەکان بە فڕۆکە ڕاگوازراونەتەوە نەخۆشخانەی حکومی لە سێرت .
بەڵام لە نەخۆشخانە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕزگار کردن و چارەسەری ئەو پسپۆڕانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەست دا حاڵی دوو بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە