لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەردوو وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و فەڕەنسا لە سەر دۆخی سووریا و ناوچەکە ووتوووێژیان کرد
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، لاڤرۆڤ و لۆدریان لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لە سەر دۆخی سووریا و ناوچکە قسەیان کرد..
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا وورده‌كارییه‌كانی دۆخی سووریا و تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنەی دانانی ده‌ستووری ئه‌و ووڵاته‌وه تاوتوێكردووه.
هاوکات لە ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوە کە سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ گەڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ سووریا و هاوكارییه مرۆییه‌كانیان، زانیاریی به هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی داوه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه رووسیا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به قۆناغی سیاسی كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەلایەکی دیکەوە باس له‌وه كراوه كه لایه‌نی رووسی ئاماده‌ی هاوكارییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی سووریا به‌بێ هێواشبوونه‌وه‌ی قۆناغی سیاسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌ردوو وه‌زیر دوایین ڕه‌وشی ڤەنزۆێلایان تاوتوێكردووه.