لە وولامی هێرشی چەند ڕۆژ ڕابردوو بۆ سەر بنکەیەکی گەورەی سەربازی تورکیا وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... لە وولامی هێرشی چەند ڕۆژ ڕابردوو بۆ سەر بنکەیەکی گەورەی سەربازی تورکیا وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە .
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەربازی لەنێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" و سوپای توركیا لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا، دوو سەربازی تورك كوژران.
لەبارەی ئەو زانیارییەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا شەوی رابردوو راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، لە ناوچەی هەفتانین لە باكووری عیراق (هەرێمی كوردستان) رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
راشیگەیاندوە، دوو سەربازی توركیا كوژراون، هەربۆیە هێرشێكی ئاسمانی یان لە ناوچەی هەفتانین بۆسەر پێگەی پەكەكە ئەنجامداوە و چوار گەریلا لە چالاكی خراون.
ئەم ڕاگەیندراوە دوای تێپەربوونی ماوەیەکی درێژ ئەنجام دەدرێت و بە پێی زانیارییەکانیش ژمارەی کوژراوانی تورک زۆر زیاترە لەوەی کە ئەوان باسی لێوە دەکەن