Cîhan
لەئێران مانگانە ١٥٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ دەمرن
پەیامی کورد... لەئێران مانگانە ١٥٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ دەمرن
میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن مانگانە بە شێوەی مامناوەند زیاتر لە ١٥٠٠ کەس دەبنە قوربانیی ڕووداوی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە، لە هەشت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە.
کەمال هادیانفەڕ ئاماژەی بەوەش داوە لەو ماوەیەدا ٢٦٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە جادەکانی ئەو وڵاتەدا بریندار بوون.
بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی، ئێران پازدەمین وڵاتی جیهانە کە زۆرترین قوربانیی ڕووداوی هاتوچۆی تێدا تۆمار دەکرێت و میدیاکانی ئێرانیش باس لەوە دەکەن کە گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە سێیەمین هۆکاری مردنی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.