لە ئۆپراسیۆنێکدا سێ هاووڵاتی عێراقی بە هۆی هەوڵی تێرۆریستی لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانیاوە دەست بە سەر کران
پەیامی کورد ... پۆلیسی ئەڵمانیا، سێ هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ هێرشی تیرۆریستی" دەستگیركردوە
بە گوێرەی زانیارییەکان بە پێی هەواڵی ئاژانسی شپیگڵی ئەڵمانی، پۆلیسی ئەڵمانیا، سێ هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ هێرشی تیرۆریستی" دەستگیركردوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ، لە نزیك ناوچەی دیمارشن كە دەكەوێتە باكوری شلیسویگ-هۆلشتاین سێ هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی پیلانگێری هێرشێكی تیرۆریستی " تەقینەوە " دەستگیركردوە.
دانیێلا كیس، ووتەبێژی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە، بەرپرسانی پۆلیسیش بەشداربون لەو ئۆپراسیۆنەی پۆلیسی ناوخۆی ئەڵمانیادا.
ئەوە لە كاتێكدایە، هێزی فیدراڵی ئەڵمانیا كە بەرپرسن لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە تاوان و تیرۆر، دەستبەجێ هەواڵەكەیان پشتڕاستنەكردوەتەوە.
بەپێی هەواڵی شپیگل، ناسنامەی ئەو سێ هاوڵاتییە عێراقیە بەناوەکانی "شاهین.ف. ، هێرش .س. ، رەئوف. س." ڕاگەیاند ، بەڵام ناوی باوكیان بەهۆی یاساكانی فیدراڵی ئەڵمانیاوە بڵاونەكراوەتەوە.