Cîhan
لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی خۆی بەرانبەر دۆلار دابەزی
پەیامی کورد... لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی خۆی بەرانبەر دۆلار دابەزی
دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامەو ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی جیهاندا (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دوو هەزارو (855) لیرە مامەڵەی پێوەكرا.
ڕۆژی هەینی دابەزینی بەهای لیرەی توركی لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد، بە جۆرێك لە ئێستادا هەر (100) دۆلارێكی ئەمریكی بەرامبەرە بە دوو هەزارو (855) لیرەی توركی.
لە مێژووی دراوی توركییدا، ئەمە جاری یەكەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەكانی ڕابردووشدا بەنكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەستدەدات.