TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 21 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Eylül 2023 18:07

پەیامی کورد... لە سەرەتای ئەمساڵەوە 21 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا



دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە، “شەممەی رابردوو 872 کۆچبەر بە 15 بەلەم لە کەناڵی ئینگلیزی بەرەو بەریتانیا پەڕیونەتەوە، کە ئەم ژمارەیە بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوی پەڕینەوەیە لەیەک ڕۆژدا بۆ ئەمساڵ”.

ئاشکراشیکرد، “لەو کاتەوەی بەریتانیا لە ساڵی 2018 دەستیکردووە بە تۆمارکردنی هاتنی کۆچبەران بە ئاشکرا زیاتر لە 100 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووکەوە لە فەڕەنساوە بەرەو باشووری رۆژهەڵاتی شانشینی یەکگرتوو کەناڵەکەیان بڕیوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەسەر سیستمی پەنابەری بەریتانیا، چونکە ژمارەی داواکاری پەنابەری کە چاوەڕوانی بڕیاری سەرەتایی بوون لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە 175 هەزار کەس، لە نێویاندا منداڵی خوار تەمەنی یاسایش هەبوون”.

Paylas: