Cîhan
چالاکێکی سیاسی کوردی ڕۆژهەلاتی لە ووڵاتی یوونان بۆ جاری سێهەم دادگاییکردنەکەی بێتاوان ناسێندرا .
پەیامی کورد ... چالاکێکی سیاسی کوردی ڕۆژهەلاتی لە ووڵاتی یوونان بۆ جاری سێهەم دادگاییکردنەکەی بێتاوان ناسێندرا .
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئەیپریل ی ٢٠٢١ دادگای شاری "سالۆنیک" لە ووڵاتی یوونان بۆ جاری سێهەم چالاکی سیاسی "جەلال پیرۆتی" کە لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران دوای گەیشتنی بۆ ووڵاتی یوونان دەسبەسەر کرابوو و مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لەسەر بوو دادگایی کرد و لە ئاکام دا بێ تاوان ناسێندرا و بڕیارە بە زووترین کات لە زیندان ئازاد بکرێ.
جەلال پیرۆتی ئەندامی حیزبی دێموکراتە کە ساڵی ڕابردوو لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەرکرابوو.