لە شەش مانگدا زیاتر لە ١١٠٠ کەس لە ڕێگای چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد … لە شەش مانگدا زیاتر لە ١١٠٠ کەس لە ڕێگای چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لە دەست داوە
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەریاكاندا و لە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە زیادی كردووە و لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە سەرووی هەزار و ١٠٠ كەس.
لەمبارەیەوە رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە: لە نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەریاكاندا و لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و ١٤٦ كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەوەش دوو هێندە زیاتری ئەو ژمارەیەیە لە هەمان كاتی ساڵی پێشتردا گیانیان لەدەستداوە كە ٥١٣ كەس بووە، هەروەها لە هەمان كاتی ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەكە ٦٧٤ كەس بووە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە: رێكخراوە مەدەنییە رزگاركەرەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان ئەوەش سەرەڕای رێگرییەكان و دەست بەسەردا گرتنی بەلەم و كەشتی و تیمەكانیان لە كەنارەكانی ئەوروپا.