TR KU SO
FB X
Cîhan

لە شەش مانگی رابردوودا ٢٦ کەس لە زیندانەکانی تورکیا گیانیانلەدەستداوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Temmuz 2023 15:31

پەیامی کورد... لە شەش مانگی رابردوودا ٢٦ کەس لە زیندانەکانی تورکیا گیانیانلەدەستداوە

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٦ زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیانلەدەستداوە.

عومەر فاروق گەرگەری ئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە پارێزگای کۆجائەلی رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٦ زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ١١ کەسیان پێشتر زانراوە نەخۆشی مەترسیداریان ھەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لێپرسراوانی حکومەت باسیان لەوەکردووە، ژمارەیەک لەو زیندانیانە خۆیان کوشتووە، بەڵام ئەوە نیشانەیەکی پرسیارە لای ئەوان، چونکە لە رەوشی زیندانەکاندا زەحمەتە کەس خۆکوژی بکات.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەشێک لە زیندانیان نازانرێت بەچی شێوازێک گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا کە کامێرای چاودێری لە ناو زیندانەکاندا ھەیە.

 

Paylas: