له ئێران سه‌رله‌نوێ "پۆلیسی ئه‌خلاق" بڵاوده‌كرێته‌وه
پەیامی کورد... له ئێران سه‌رله‌نوێ "پۆلیسی ئه‌خلاق" بڵاوده‌كرێته‌وه
پۆلیسی ئێران رایگه‌یاند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "جلوبه‌رگی دوور له عورف و عاده‌ت"، سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ی "پۆلیسی ئه‌خلاق".
سه‌عید مونته‌زر ئه‌لمه‌هدی، وته‌بێژی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاند: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له شوێنه گشتییه‌كاندا، حیجاب ناپۆشن و ژماره‌یان تا بێت له زیادبوندایه، سه‌رله‌نوێ ده‌ورییه‌كانی پۆلیسی ئه‌خلاق بڵاوكراونه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌مڕۆوه- دووشه‌ممه- پۆلیس چ به ئۆتۆمۆبێل و چ به پێ، ده‌ست به گه‌ڕان ده‌كات و سزای هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات كه به داخه‌وه، ملكه‌چی بڕیاره‌كان نابن و به‌رده‌وامن له یاخیبوون دژ به بنه‌ماكانی جلوبه‌رگ و سه‌رپێچیكاران دادگایی ده‌كرێن".
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی پۆلیسی ئێرانی، دوای ئه‌وه دێت كه چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی "پۆلیسی ئه‌خلاق" بۆ نێو شه‌قامه‌كانی ئێران بڵاوكرده‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌فته‌ی رابردوو دادوه‌ری دادگای شاری "رامین" له پارێزگای تاران، دژ به ئافره‌تێك كه حیجابه‌كه‌ی لابردوو، بڕیاریدا له شوێنی مردووشۆره‌كان، بۆ ماوه‌ی مانگێك ته‌رمی مردووه‌كان بشوات و بڕێك پاره‌ش وه‌ك سزا بدات.
له‌م كات و ساته‌دا، رۆژنامه‌ی "ئێران"ی حكومی، ره‌خنه‌ی له ڤیدیۆیه‌ك گرت كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و تیایدا وا ده‌رده‌كه‌وێت ئاسایشێكی پیاو، هه‌ڕه‌شه له ئافره‌تێك ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "حیجاب ده‌كه‌یت یان بتگرم... ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه ئه‌وه ئازادییه، ئه‌وا هه‌موو دز و جه‌رده و تاوانباره‌كان به‌ره‌ڵا ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سزات بده‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، دوێنێ رۆژنامه‌ی "شرق" كه رۆژنامه‌یه‌كی ریفۆرمخوازه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌م دواییانه، چوار ئافره‌ت كه پابه‌ندنه‌بوون به پۆشینی حیجابه‌وه، بریاردراوه: "وانه‌ی ده‌رونناسی بخوێنن"، "نه‌خۆشخانه‌كان پاكبكه‌نه‌وه"، "بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئۆتۆمۆبێل لێنه‌خوڕن".
هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاق گرتوویه‌تیه‌به‌ر، له كاتێكدایه پله‌ی گه‌رما له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، له نێوان 40 بۆ 50 پله‌ی سه‌دییه. ئه‌مه وایكردووه، خانمانی ئێران، بۆ كه‌مكردنه‌ه‌وه‌ی كاریگه‌ری پله‌ی گه‌رما، حه‌ز به پۆشینی جلوبه‌رگی سوك بكه‌ن و حیجابه‌كه‌یان لابده‌ن. بێگومان ئه‌م حه‌زه‌ی خانمانی ئێران، ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئافره‌تان و پۆلیسی ئه‌خلاق زیاتر ده‌كات.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پۆلیسی ئه‌خلاق یان پۆلیسی ئاداب، ساڵی 2006، له سه‌رده‌می حوكمڕانی سه‌رۆكی ریفۆرمخواز محه‌مه‌د خاته‌می، له‌لایه‌ن "ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی كه‌لتووری" دامه‌زرا كه سه‌ر به رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌ییه و له‌سه‌رده‌می مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستبه‌كار بوو. ئامانج له دامه‌زراندنی بریتییه له "بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ئاداب و حیجاب".