کۆمەڵێک بەڵگە لە پەیوەندی لەگەڵ نهێنیکاریی ڕژێمی ئێران لەبابەت پرسی ناوکییەوە بڵاو کرانەوە
پەیامی کورد... کۆمەڵێک بەڵگە لە پەیوەندی لەگەڵ نهێنیکاریی ڕژێمی ئێران لەبابەت پرسی ناوکییەوە بڵاو کرانەوە
"نەفتالی بێنێت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێڕای پەسەندکردنی ڕاپۆرتی ئەم دوایانەی ڕۆژنامەی "وال ستریت ژۆرناڵ" لە پەیوەندی لەگەڵ دزرانی کۆمەڵێک بەڵگەی نهێنیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لەلایەن ئێرانەوە، کۆمەڵێک لەو بەڵگانەی وێڕای وردەکاریی زیاتری بەرپرسانی ڕژێمی ئێران لەسەر ئەو بەڵگانە بڵاو کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، "نەفتالی بێنێت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێڕای بڵاوکردنەوەی بەڵگەکە وتی: "ڕژێمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لەو بەڵگانە هەوڵی شاردنەوەی بەرنامەی ناوکیی خۆی داوە".
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ڕژێمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لەو بەڵگانەی کە بە دزێتی بە دەستی خستووە، هەوڵی ئەوە بووە کە سیستماتیک خۆی لە چاودێرییەکان بێبەری بکات.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەوان بە شێوەکانی فرت و فێڵی ڕژێمی ئێرانیان زانیوە.
ناوبراو وێڕای تویتەکەی، "ئەنیمەیشن"ێکی بڵاو کردووەتەوە کە بە شێوەی گاڵتە ئامێز دزرانی بەڵگەکانی ئاژانس لەلایەن ئێران و هەوڵی ڕژێمی ئێران بۆ شاردنەوەی چالاکییە ناوەکییەکانی نیشان دەدات.