یەکەم بڕیاری ڤیتۆ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " واژوو کرا
پەیامی کورد ... سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە ڤیتۆکردنی بڕیارێکی کۆنگرێسی وڵاتەکەی لەبارەی هەڵگرتنی باری نائاسایی سنورەکانی مەکسیک یەکەم بڕیاری ڤیتۆکردنی سەرۆکایەتی خۆی دەرکرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ، CCN دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەم جار دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی بەکارهێناو بڕیارێکی کۆنگرێسی ووڵاتەکەی لەبارەی هەڵگرتنی باری نائاسایی سنورەکانی مەکسیک ڤیتۆکرد.
پاش ڤیتۆکردنی بریارەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئێستادا کۆنگرێس پێویستی بە دو لەسەر سێی دەنگەکانی هەردو ئەنجومەنی نوێنەران و خانەی پیران هەیە بۆ رەتکردنەوەی ڤیتۆکەی سەرۆک، ئەوەش کارێکی ئەستەمە جێبەجێ بکرێت.
لەکاتی واژۆکردنی بڕیارەکەدا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، "پاراستنی ئەمریکا لەباڵاترین ئەرکەکانی منە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆنگرێس ئازادە لەوەی بڕیار دەردەکات، ئەرکی منیشە ڤیتۆی بکەم و رێگری لێبکەم، زۆر بەشانازییەوە واژۆی ڤیتۆکەم کرد، چونکە پێموایە هەزاران ئەمریکی دەخاتە مەترسییەوە".
دۆناڵد ترامپ لەکاتی بانگەشەکانییەوە تا ئێستا جەخت لەسەرئەوە دەکاتەوە ئەوانەی لەسنووری مەکسیکەوە دەچنە ناو خاکی ووڵاتەکەی هەمویان تاوانبار و خراپەکارن و قاچاغچی دەرمان و ماددەهۆشبەرەکانن.