ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکەی ئەمریکا لە سەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە کۆتاییە
پەیامی کورد ... کاری ئامادەکاری پڕۆژەی ئەمریکا بۆ چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە کۆتاییە و بەم زووانە ئەم پڕۆژەیە بۆ هەموو کۆمەڵگاکان دەخرێتە ڕوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بلۆمبێرگ ، ئەم بابەتە لە لایەن جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاگەیندراوە .
بۆڵتۆن پشکی گەورەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لە هێشتنەوەی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە ڕوو و بەرەنگاربوونەوەی ئەو لە گەڵ چالاکییە تێرۆریستییەکان و مەترسییەکان بە هۆکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جەخت لە سەر کردەوە .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ زەرە و زیان گەیاندن بە ئاشتی و ئەمنییەت لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی هەیە و ناتانیاهوو و ترامپ ڕۆڵێکی گەورە لەم بەرەنگاربوونەوەیە دەبینن . "
پێشتر بۆڵتۆن ڕایگەیاندبوو دەوڵەتی ترامپ بنچینە بۆ تەشکیلی هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوبانگ بە ناتۆی عەرەبی بناغەی بۆ دادەنێت . ئەمریکا دەیەوێت بەحرەین ، قەتەر ، کوەیت ، ئیمارات ، عەمان و عەرەبستانی سەعوودی ، شەش ووڵاتی عەرەبی خەلیجی فارس و هەروەها میسڕ و ئۆردۆن بخاتە ناو ناتۆی عەرەبییەوە کە ئامانجی ئەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان لە ناوچەکە و پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ووەزبەخشین دەبێت .