TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ : دەستوەردانی تورکیا مەترسی شەڕ لە قەرەباغ زیاتر دەکات

سارا
Yazar
📅 16 Ekim 2020 15:11

پەیامی کورد    ...   پۆمپێئۆ  :  دەستوەردانی تورکیا مەترسی شەڕ لە قەرەباغ زیاتر دەکات .

مایک پۆمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەستوەردانی تورکیا لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنێستان لە ناوچەی قەرەباغ مەترسی شەڕ لە قەرەباغ و ناوچەکە زیاتر کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک پۆمپێئۆ لە ووتووێژێکی دا لەگەل ڕۆژنامەی WSB Atlanta ڕایگەیاند : تەماشا بکەن بەوەی کە ئەمڕۆ لە ئازەربایجان و ئەرمەنێستان دا تێدەپەڕێت . ئەمە مەترسییە . تورکیا لە ئێستادا خەریکی دەستوەردانە و ئازەربایجانی بە کەل و پەلگەلێک گەیاندووە کە مەترسییەکانی زۆر زیاتر کردووە و تووندی و قورسی دەرگیرییەکانی لەم شەڕە مێژووییەدا زیاتر دەکات .

ئەو ووتی : هیوادارین کە ئەرمەنێستان بتوانێ بەرگری لە خۆی بکات و ئەوەی کە ئەرمەنێستان و ئازەربایجان بتوانن بە ئاگربەس پابەند بن و لەسەر مێزی ووتووێژ بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە مێژووییەئاڵۆزە دابنشین .

Paylas: